دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

غەزە هاوشێوەی هیرۆشیمای لێهاتووە

هەرێم نیوز
 
تۆم فلێچەر، بەرپرسی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەبارەی وێرانکارییەکانی غەززەی بە هێرۆشیما دەچوێنێت.

فلێچەر کە دوای ئاگربەستەکە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان لە غەززە بوو، وتی ئەو شەقامانەی پێشتر پڕ بوون لە تەرمەکان پاکدەکرێنەوە، بەڵام دوای بۆردومانی ئیسرائیل چەندین کیلۆمەتر داروپەردوو ماونەتەوە.

ناوبراو بە بی بی سی وتووە، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ بتوانێت ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستبهێنێت، ئەوا سەلماندوویەتی هەمووان "بەتەواوی هەڵەن". فلێچەر کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە دژە جوولەکە تۆمەتبار کراوە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو پرسە توڕە بووە و پێویستە جیاوازی بکرێت لە نێوان ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیل و دژە جوولەکە. ئاماژەی بەوەشکرد، دژە جوولەکەگەرایی ئەوەیە ئیسرائیل هەمان ستانداردە نێودەوڵەتییەکان وەک وڵاتانی دیکە ڕاناگرێت.

جێی ئاماژەیە ئاژانیسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە: پاککردنەوەی غەززە لە بۆمبی نەتەقێنراو زیاتر لە ٣٠ ساڵ دەخایەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP