دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئیسرائیل ئەم کارە بکات پشتیوانی ئەمریکا لەدەستدەدات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر ئیسرائیل هەوڵبدات کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستین بلکێنێت بە وڵاتەکەیەوە، ئەوا هەموو پشتیوانییەکی ئەمەریکا لەدەست دەدات.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تایم جەختی لەوە کردەوە کە ئەو پلانەی ئیسرائیل، بەڵێنەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە وڵاتانی عەرەبی پێشێل دەکات و وتی: “ئەمە ڕوونادات، چونکە من بەڵێنم بە وڵاتانی عەرەبی دابوو، ئەگەر ئەم پلانە تێپەڕێت، ئیسرائیل هەموو پشتیوانییەکی ئەمریکا لەدەست دەدات”.

هەروەها مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی ئەم هەنگاوە ئاگربەستی غەززە بخاتە مەترسییەوە.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە پەرلەمانی ئیسرائیل لە دەنگدانێکی مشتومڕاویدا دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای درێژکردنەوەی سەروەری جولەکە و سامریا (کەناری ڕۆژئاوا) دا، کە بە خوێندنەوەی سەرەتایی بە 25 دەنگ بەرامبەر بە 24 دەنگ تێپەڕاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP