هەرێم نیوز
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/10/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا كۆبووه‌وه و سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريايان تاوتوێ كرد.
باس لەوەش کراوە: هه‌ردوولا ستايشى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و ئاماده‌يييان نيشان دا بۆ برهوپێدانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى له كه‌رتى وزه‌دا.
ئەوەش هاتووە: هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازاڕه‌كانى جيهان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كه له به‌رژه‌وه‌نديى ئابووريى ته‌واوى عێراقدايه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌كه خزمه‌ت به ئارامى و سهقامگيريى عێراق به‌گشتى ده‌كات.
ئاماژە بەوە کراوە: سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌واميى پشتيوانى و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به گرنگ و جێى بايه‌خى توركيا له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتیوانى و هاريكاريى توركيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا دراوسێيهكى گرنگى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، پێكه‌وه هاريكارى بكه‌ن.
پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.