دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دەوڵەتی یاسا: سودانی پابەندنەبوو بە هیچ كام لە رێككەوتنەكان

هەرێم نیوز

راوێژكاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای ئەوەی پابەند نەبوو بە ێککەوتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو، دوای ساڵێک لە پێکهێنانی کابینەکەی، پابەندیش نەبوو بە رێککەوتنی سەرۆکایەتییەکان سەبارەت بە قۆرغنەكردنی سامانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.

عەباس موسەوی، راوێژكاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیەند، دەوڵەتی یاسا بەنیازە هەموارکردنەوەی دەستور بخاتە بەرنامەی كارەكانییەوە، کە ماوەی سەرۆک وەزیران بۆ یەک خول سنوردار بکات.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێککەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت مەرجی ئەوە بوو هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ساڵێک لە پێکهێنانی حکومەت ئەنجام بدرێت، بەڵام حکومەت ئەم رێککەوتنەی دواخست و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا، ترسی زۆریشمان هەبوو هەڵبژاردن پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت و بكەوینە بەردەم حکومەتێکی دیفاکتۆ(ئەمری واقیع)، کە هەندێک کەسایەتی میدیایی نزیک لە حکومەت رەواجیان پێدەداو قسەیان لەبارەی حکومەتی باری نائاسایی دەكرد.

موسەوی لەو جاوپێکەوتنەدا ئەوەشی وت، ئەوان لەگەڵ سودانی لەسەر ئەو پرسانە رێککەوتن، پیاو دەبێت لەسەر قسەی خۆبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەمانە جێبەجێ نەکراون، بۆیە لەماوەی داهاتوودا هەوڵدەدەین دەستوور هەموار بکەینەوە بۆ ئەوەی خولی دووەم بۆ هەر سەرۆک وەزیرانێک قەدەغە بکرێت و سنوردار بکرێت بۆ یەک خول.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP