هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڤاكسینی په‌تای وه‌رزی له‌سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌ندو بنكه ته‌ندروستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌ست ده‌بێت و هاوڵاتیان ده‌توانن وه‌ریبگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هاوڵاتییان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ڤاكسینی په‌تای وه‌رزی له سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده بنكه ته‌ندروستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین مه‌ڵبه‌ندو بنكه‌ی ته‌ندروستی له‌خۆیانه‌وه بكه‌ن بۆ به‌كارهێنان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڤاكسینه‌كه پێكوته‌یه‌كه كارده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری له‌شی مرۆڤ و ڕێگری له توشبون یاخود كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كه‌نی توشبون به ڤایر‌وسی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی".
ده‌شڵێت، "ئه‌و كوتانه ڕێگری له‌توشبون به ڤایرۆسی په‌تای وه‌رزی ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌شی دوای كوتانه‌كه توشی په‌تا ده‌بن به‌هۆی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌وه له‌سه‌ریان ئاسان ده‌بێت و زوتر تێیده‌په‌ڕێنن".