دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی چارەسەریی ڕیشەیی و درێژمەودای گرفتی كەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات، بڕیاریدا بە دروستكردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات، ئەمڕۆ یەکشەممەش 28ی ئەیلوولی2025، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.

جێگەی باسە، بەمەبەستی چارەسەركردنی بنەڕەتییانەی گرفتی كەمئاوی لە سنووری قەزای خەبات، پێشتر لە ڕۆژی 16/6/2025 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ئەمە مەبەستە، نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرز كردەوە و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە دروستكردنی پڕۆژەی ئاوی قەزای خەبات كە یەكێكە لە گەورەپڕۆژە نوێكانی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر و بەمزووانە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئەیلوولی2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 195 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشێوەی نەختینە و قۆناغ بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خەبات.

پڕۆژەی ئاوی خەبات، پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە ڕۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی (120 هەزار) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، زیاتر لە 400 هەزار كەس لە سنووری قەزای خەبات و ناحیەكانی ڕزگاری و تۆبزاوە و كەورگۆسك و 40 گوندی سنوورەكەش تا ساڵی 2050 لێی سوودمەند دەبن.  

وێڕای ژمارەیەك خەزان و پێگەی سەرەكیی پڕۆژەكە، درێژی بۆرییەكانی نزیكەی 300 كیلۆمەترە و پێنج كیلۆمەتریش كارەبای لەگەڵدایە، دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی گوژمەکەی، ئێستا كار لەسەر قۆناغەكانی پرۆسەی تەندەرینگ دەكرێت و بەمزووانە ئەم گەورەپرۆژەیەش لە هەولێر دەكەوێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP