دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

چاوەڕوان دەکرێت هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی نانەوتی ڕێکبکەون

هەرێم نیوز

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕایگەیاند: دوای رێككەوتنی نەوتی خەریکە لەسەر بابەتی داھاتی نانەوتیش بگەینە رێککەوتن، چاوەڕێ دەکرێت ئەویش ئەم ھەفتەیە تەواو بێت، دواتر ھیچ کێشە نامێنێت.

فارس عیسا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ئەگەر پرسەکان بەسیاسی نەکرێن، لەمەودوا لەگەڵ بەغداد موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھەموو مانگێک موچەی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.

وتیشی: تا یاسای نەوت و غاز لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت، گرفت هەر دەمێنێت، بەڵام ئەو رێککەوتنەی جێبەجێ کرا، سەقامگیری لە عێراق دروست دەکات، ئەگەر عێراق ھەر گرفتێک دروست بکات، سەقامگیریی سیاسی دەکەوێتە گرفتەوە، بۆیە ئێمە ئیرادەمان ھەیە و سەرۆکی حکومەتیش مکوڕە بەپێی دەستور بگەنە رێککەوتن، ھەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP