دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

عێراق كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ مه‌ترسیەکانی كه‌مپى هۆل ئاگادار کردەوە

هەریم نیوز

سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتیدا لە نیویۆك رایدەگەیەنێت. هەموو هەوڵەكان بۆ داخستنی كەمپی هۆل كە یەكێكە لە ئاڵۆزترین پرسە مرۆیی و ئەمنییەكان بەردەوام دەبێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی،  له‌ باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك كۆنگره‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ كه‌مپى هۆل به‌ڕێوه‌چوو. محه‌مه‌د حه‌سان نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنگره‌كه‌ به‌شدار بوو، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد ده‌بێت كه‌مپى هۆل و كه‌مپه‌كانى ترى هاوشێوه‌ى كۆتایى پێ بهێنرێت.

هاوکات  د.لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە وتارێكیدا لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە كامپی هۆل لە نیویۆرك پێشكەشی كرد، رایگەیاند كامپەكە یەكێكە لە ئاڵۆزترین پرسە مرۆیی و ئەمنییەكان و عیراق بڕیارێكی بوێرانەی داوە بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی لەو كەمپە.

سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكرای كرد كە تائێستا 4915 خێزان لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عیراق بە گشتی 34 وڵات هاووڵاتییەكانیان لەو كامپەگەڕاندووەتەوە و شەش وڵات ماون كە ئەركی گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان جێبەجێ بكەن.

د. لەتیف رەشید وتیشی:  كار دەكەن تا دوای چاكسازیی ئەو كەسانەی لە  كامپی هۆل گەڕاونەتەوە تێكەڵ بە كۆمەڵگە بكرێنەوە و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە بەشێوەیەك كۆتایی بە پرسی كامپی هۆل بهێنرێت كە خزمەت بە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بكات و بۆ ئەو مەبەستە ش هاوكاری نێودەوڵەتی گرنگە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP