هەرێم نیوز
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست ئاشكرایكردوه، ئیداره‌ی تره‌مپ بیر له پلانێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو ده‌كاته‌وه بۆ گۆڕینی كه‌رتی غه‌ززه بۆ "ناوه‌ندێكی گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تی" له ژێر چاودێری ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی فراوانتر بۆ دوباره داڕشتنه‌وه‌ی دیمه‌نی سیاسی و دیمۆگرافی له‌و خاكه‌دا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان كه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست كردوه، ئه‌و پلانه كه له‌و كاته‌دا له‌لایه‌ن بازنه‌ی نزیك له كۆشكی سپییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، بریتی بوه له نیشته‌جێكردنی ته‌واوه‌تی دانیشتوانی غه‌ززه، یان له ناوچه "ئه‌منه‌كان" له ناو كه‌رتی غه‌ززه یان له وڵاتانی دیكه له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی سندوقێكی متمانه‌پێكراوی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت بۆ نیشته‌جێكردن.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست پێداچونه‌وه‌یان بۆ كردوه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیار بو پڕۆژه‌كه به قۆناغ جێبه‌جێبكرێت، سه‌ره‌تا به "ئه‌منكردنی ناوچه‌كانی ناو غه‌ززه" ده‌ستپێده‌كات كه گروپێك له دانیشتوانی غه‌ززه بۆیان به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی ژێرخانی گه‌شتیاری به‌رفراوان.
له پلانه‌كه‌دا دامه‌زراندنی سندوقێكی ئه‌مینه‌ت له ژێر چاودێری ئه‌مریكا و ئه‌وروپی بۆ كارئاسانی بۆ نیشته‌جێكردنی دانیشتوانی غه‌ززه دیاریكراوه.