دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی، فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستانی دەر كرد

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی كوردستان واژوو دەكات كە دەرچووی تەواوی پارێزگاكانی كوردستانن.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆكانی ( سلێمانی ، هەولێری پزیشكی، دهۆك ، زاخۆ ، كۆیە، گەرمیان و زانكۆی كوردستان) ی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكە بۆ دامەزراندنیان ژمارەیان كە ژمارەیان 775 دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ن لە سەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاكانی تەندروستی هەرێمی كوردستان بە ڕاژەی پزیشكی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی کردە خەمی سەرەکیی خۆی و کارە هەرە لە پێشینەکانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP