دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لاهور شێخ جەنگی: هیچ دانپێدانانێکم بە زۆر لێوەرنەگیراوە

هەرێم نیوز 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان کرد لەشاری سلێمانی و دەڵێت،  سەرۆکی بەرەی گەل وتوویەتی، "لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری  لێی وەرنەگیراوە". 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی لاهور شێخ جنگی و بەشێک لە دەستگیرکراوەکانیان کرد لەشاری سلێمانی و لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەمه ٢٦ی ئاب شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد،
شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویان کەوت بە لاهور شێخ جنگی لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێ کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، ناوبرا ئاماژەی بەوە کرد تەندروستی باشەو لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابین کراوە وە هەروەها بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەی کردووە وەهەروەها داوای پەرتوکی کردبوو لەئاسایش کومەڵێک پەرتووکیان بۆ هێناوە، وە  ئاماژەی بەوەش کرد لەوکاتەی کەهاتووە بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕووبەڕووی هیچ توندوتیژی و ئەشکەنجەیەک نەبۆتەوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دواتر لاهور شێخ جنگی داوای کردووە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بروات و دەستەش چاودێری بکات. 

ئەوەش هاتووە، هەروەها لەسەر ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە گوتی زووتر نوێنەرانی وڵاتانی ئەمریکاو بەریتانیاوفەرەنسا و حکومەتی هەرێمی لێ ئاگادار کردۆتەوە کە ئەو ڕووداوانە ڕوو دەدەن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بەوەدا مافی ناوبراوە ڕێگە بە پارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەر بکرێ و ڕێگە بدرێ بە سەردانی پارێزەرەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کەلەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دان پێدانێکی بەزۆری  لێی وەرنەگیراوە هەروەها لەوەڵامی پرسیاری  تیمی دەستە سەبارەت بە ڤیدیو کردن لەکاتی لێکولینەوە گوتی هیچ کامیرا و ئامێری تۆمارکردن نەبووە لەکاتی لێکولینەوە.

دەستەی مافی مرۆڤ دەشڵێت، دواتر تیمەکەی دەستە چاویان بەبەشێک لەدەستگیراوەکان کەوت کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جنگی ناسراون و بەپێی بەدوا داچونی شاندەکەی دەستە ژمارەیان ١٦٢ کەسن وە ئاسایش گوتی ژمارەی کوژراوەکانی هەردوو لا پێنج کەسن هەروەها ئاماژەیان پێکرد کە ڕۆژانە ڕێگە بەبەشێک لەکەس و کاریان دراوە سەردانیان بکەن وە ئاماژەیان بەوە کردوە لە ئێستادا شوێنیان باشە لەو کاتەی هێنراونەتە ئاسایش. ڕووبەڕووی هیچ 
توندوتیژیەک نەبونەتەوە.

ئاماژەبەوەشكراوە، دەستەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەینێ هەر کەسێکی نادیارو بێ سەرو شوێنە لەو ڕووداوە دەتوانێ سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخ کردنی کەسەکانیان جێی باسە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ یەکەم دامەزراوەی فەرمیە دوای ڕووداوەکانی سلێمانی سەردانی دەستکیرکراوانی کردبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP