هەرێم نیوز
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی جەرج بکرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی مانگی 6 بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و لیژنەکانیش بەردەوام بن لە گەیشتن بە رێککەوتنی زیاتر لەسەر پرسە جیاکان.
بە گوێرەی زانیارییەكان، تاکە مەرج بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی 6، ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆیە لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغدا.
سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی رایگەیاند، پارەی پێویست لەبەردەستە بۆ دابینکردنی مووچە.
هاوکات لەگەڵ ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش، وەزارەتی دارایی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن بۆ ناردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا.