هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی نرخی هه‌ر كیلۆواتێك كاره‌بای بۆ ستییه‌كان دیاریكرد كه بڕه‌كه‌ی 243 دیناره و "ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كاره‌بای پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " لیژنه‌ی باڵای دیاریكردنی نرخی كاره‌بای كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون (ستییه‌كان) كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تیایدا نرخی كیلۆواتی كاره‌بای مۆلیده‌ی بۆ مانگی 8 دیاریكرد، كه بریتییه له (243) دینار بۆ هه‌ر كیلۆواتێك.
به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕ و ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی بۆ خه‌رجی مۆلیده‌ی ستییه‌كان ئاماده‌كراوه، نرخی كیلۆوات ئاوه‌ڕێك كاره‌بای مۆلیده‌ی ستییه‌كان بۆ ئه‌م مانگه بریتییه له 243 دینار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هاوكات بۆ ئه‌و ستییانه كه تاكه سه‌رچاوه‌ی كاره‌بایان مۆلیده‌یه و كاره‌بای نیشتمانیان نییه نرخی كیلۆواتیان 226 دیناره.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پێویسته سه‌رجه‌م ستییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندبن به‌نرخه‌كه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و نرخه وه‌ربگرن روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.