دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بریاری لێخۆش بوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستیە تایبەتەکان دەرچوو

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕێنمایی بۆ جێبەجێکرنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیراینی هەرێم بۆ لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، تیایدا بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵی 2013، پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی دەڵێت "ئەم ڕێنماییە لە ڕێکەوتی دەرچوونی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە کاری پێ دەکرێت کە (12-03-2025)ـە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP