هەرێم نیوز
رۆژنامەی "العربی الجدید" لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، هاوکێشە سیاسی و ئەمنییە ئاڵۆزەکەی هەرێمی کوردستان، دوو هێزی پێشمەرگە و دوو هێزی ئاسایشی سەپاندووە، دەسەڵات لە سلێمانی نیمچە سەربەخۆیە لە هەولێر.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى سلێمانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى له سلێمانى رووى دا، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غداوه نییه. یه‌كێتى له رێگه‌ى هێزه‌كانى خۆى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر لاهوور شێخ جه‌نگى سه‌رۆكى به‌ره‌ى گه‌ل.
بافڵ تاڵەبانی، کوڕە گەورەکەی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد، رێوشوێنی چڕی ئەمنی و سیاسی لە سلێمانی سەپاندووە، ئەوەش بەشێکە لە هەوڵێک کە چاودێران دەڵێن، ئامانجی قۆرخکردنی گۆڕەپانی سیاسییە لە چنگی خۆیدا، ئەگەر لەڕێی هێزیشەوە بێت، بەتایبەت دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا جەماوەری حزبەكە کەمیکردووەو جیابونەوە لێی زیاتر بووە.
له‌باره‌ی ئامانجى بافڵ تاڵه‌بانى له‌و زنجیره رووداوانه، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "ئامانجى ئه‌وه‌یه زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان له سلێمانى به ده‌ست بهێنى، چونكه هه‌میشه نیوه‌ى ده‌نگه‌كانى سلێمانى بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌چێت". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، "ئه‌وه‌ى دژ به لاهوور شێخ جه‌نگى ئه‌نجام درا، زێده‌ڕۆیى تێدابوو، نه‌ده‌كرا له ناو شارێكى گه‌وره‌دا ئه‌مه روو بدات".
باس لەوەشکراوە، بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، زۆربەی ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادە نين لەبارەی رووداوەكانی سلێمانی هیچ لێدوانێک بۆ رۆژنامەنووسان بدەن، بەڵام یەکێکیان بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت بۆ رۆژنامەكە قسەیكردو وتی: زۆربەی ئەندامانی حزب سەریان سوڕما لە بڕیاری هێرشکردنە سەر بارەگاکەی لاهور شێخ جەنگی لە گەڕەکی سەرچنار لە ناوەڕاستی سلێمانی، بەو پێیەی پێشتر هیچ نیشانەیەکی پێکدادان نەبووە، ئەوەش مانای وایە بافڵ تاڵەبانی خۆی ئەو بڕیارەی داوە، بەبێ ئەوەی راوێژ بە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بکات.
رونیشیکردەوەتەوە: بافڵ دەیەوێت ژیانی سیاسی لە سلێمانی کۆنتڕۆڵ بکات، بەتایبەتی کە پێشتر سەرۆکی نەوەی نوێی لە دیمەنی سیاسی دوورخستەوەو بەرهەم ساڵحی پەراوێزخست كە سەرکردەیەکی دیارە، بەوەش تەنها بافڵ و چەند هاوڕێیەكی ماونەتەوەو دەیانەوێت بەتەنها لە دەسەڵاتدا بمێننەوە.
دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی دوای چەند رۆژێک هات لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رۆژنامەكە كەوتوون، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشوو و هەندێک سەرکردەی پێشووی حزبەکە، لەنمونەی ئاڵا تاڵەبانی و مەلا بەختیار ئاگادارکراونەتەوە بەوەی دەکرێنە ئامانج ، ئەگەر هەر جوڵەیەكی نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتەكانی بافڵ تاڵەبانی لەدژی نەیارەکانی لە شاری سلێمانی ئەنجام بدەن.