هەرێم نیوز
بەرەی گەل دانپێدانانی گرووپەکەی لالەزار رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی حکومەت و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەکەین ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە رابگرن".
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل:
سەبارەت بە سیناریۆ لاواز و چەواشەکارییەکەی یەکێتیی نوێ بەر لەوەی ئێمە لە بەرەی گهل ڕەتی بکەینەوە و بەدرۆی بخینەوە، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیی و میدیاکان بەدرۆیان خستەوە.
بۆیە ئەم سیناریۆ چەواشەکارییە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ ئەو تاوانە گەورە و قێزەونە دژ بە مرۆڤایەتیەی 22ـی ئاب پەردە پۆش بکات، بۆیە هەر لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێم و حکوومەتی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کوردستان دەکەین ئەم ڕەوشە خراپ و قێزەونە ڕابگرن، بۆ ئەوەی هیچی تر هەرێمەکەمان دووچاری سەرکۆنە و ناشیرینی نەبێت لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.