دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەژی ئەمین و لاهوور شێخ جەنگی دەرچوو

هەرێم نیوز 

بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژی 21 و 23ـی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەولێر دەرچوە كە هەردوكیان داواكراون بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی.

بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی كە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لەلایەن دادوەر پشتوان تاهیرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی. 

هەروەها لە فەرمانێكی دیكەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لەلایەن هەمان دادوەرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەژی ئەمین دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئەو دو فەرمانی دەستگیرکردنە، یەکێکیان مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقییەو ئەوەی دوەمیان مادەی 56ـە، كە تۆمەتباركراون بە "تێوەگلانی لە شەڕەكەی لالەزار، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، نانەوەی پشێوی و هەوڵدانە بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیان ئاڕاستە كراوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP