هەرێم نیوز
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕایگەیاند، مەولودنامە عورفێکی شەرعییە و پێویستە مامۆستایانی ئاینی لە یادکردنەوەیدا درێغی نەکەن.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، کە مه‌ولودنامه عورفێكی شه‌رعی جوانه‌و كارێكی له‌مێژینه‌و شایسته‌و شه‌رعییه.
دەشڵێت، لەبەر ئەمە پێویسته موسڵمانان به گشتی و مامۆستایانی پایه‌به‌رزی ئیسلام و واریسانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره (صلی الله علیه وسلم) به تایبه‌ت گرنگی باشی پێبده‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن و ئاماده‌ی ببن و به پێی توانا درێغی نه‌كه‌ن.
لیژنەی فەتوا دەڵێت:" ده‌ربڕینی خۆشی و فه‌ره‌حناكی به هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) كه به‌شێكی گرنگی مه‌ولودنامه‌یه، خۆی له خۆیدا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خودایه كه ئه‌مری كردووه به موسڵمانان كه خۆشحاڵ ببن به ره‌حمه‌تی خودا وه‌ك ده‌فه‌موێت: {قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا}(سورة يونس: من الآية 58)، ئیمامی ڕازی له ته‌فسیره‌كه‌یدا(10/156) ده‌فه‌رموێت (وَبِرَحْمَتِهِ) مه‌به‌ست پێی پێغه‌مبه‌ره، بێجگه له‌وه‌ی كه گومان له‌وه‌دا نییه رسول الله (صلی الله علیه وسلم) به ده‌قی ئایه‌تی: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ}(سورة الأنبياء: 107)، یه‌ك پارچه ڕه‌حمه‌تی خودایه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی."
ڕوونیشی کردووەتەوە:" ئێمه‌ش له (ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان) له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پیرۆزین و به كارێكی شه‌رعی و مێژوویی كورده‌واریی جوان و شایسته‌شی ده‌زانین، به تایبه‌ت كه هه‌شت سه‌د ساڵ پتره (هه‌ولێری سه‌ركه‌ش) پایته‌ختی ئه‌و ئاهه‌نگه شكۆداره‌یه، و ته‌واوی زانایانی ئیسلام و مێژوونوسانی ئیسلام ستایشی پاشای عادل موزه‌ففه‌رودین أبو سعید یان كردووه له سه‌ر ئه‌و كاره جوانه‌ی، كه ئاهه‌نگی هاتنه دونیای فه‌خری كائینات(صلی الله علیه وسلم) بۆ یه‌كه‌م جار به (فه‌رمی) له وڵاتی كورداندا ناساند به جیهانی ئیسلامی و ساڵانه كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی زانستی پڕ به‌های بۆ ده‌سازاند."