هەرێم نیوز
لەسەر داوای وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەستگیرا بە سەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی و لەزیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەفرۆشرێت کە دەستیانبەسەرداگیراوە و ژمارەیان ٦٠ موڵکە. هەروەها قەرزەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەسەر کۆمپانیای نالیا گەیشتوەتە نزیکەی ٩٢ ملیار دینار.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارای و ئابوی کەمەرتی هەرێم رایگەیاند: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی و لە زیادکردنێکی ئاشکرادا سەرجەم ئەو موڵکانەی کۆمپانیای نالیا و چاڤی دەفرۆشرێت کە دەستیانبەسەردا گیراوە و ژمارەیان ٦۰ موڵکە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، قەرزەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر کۆمپانیای نالیا گەیشتووەتە نزیکەی ٩٢ ملیار دینار. پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە ژمارە (٩٠ / دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە /٢٠٢١/ ڕاستکردنەوە) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢١/١٠/٢٠ ) تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی قەرزەکانی کۆمپانیای نالیا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئاماژە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی ژمارە ( ٢٠٢٤/٦٨٤ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/٩/٢٢ ) تایبەت بە دانانی نیشانەی گلدانەوە ( حجز ) لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای چاڤی.
ئاماژه بهوهش دراوه: "ئاماژە بە بڕیاری داگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ژمارە ( ٧٣٢/پ/٢٠٢٤ ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١١/٢٦ ) تایبەت بەڕاستاندنی بڕیاری ئاماژە بۆکراوی جێبەجێکاری داد لە سلێمانی لەبەرژەوەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ڕەتکردنەوەی تانەی پێداچوونەوەی کۆمپانیای نالیا."
ههر له ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی داراییدا هاتووه، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو هەڵدەستێت بە فرۆشتنی موڵکە دەستبەسەرداگیراوەکانی کۆمپانیای نالیاو چاڤی کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە و پێکهاتووە لە چەندین پارچە زەوی و هۆتێل و کافتریا و کابینەی گەشتیاری و هتد.. کە پێشتر دەستی بەسەرداگیراوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی سەرجەم قەرز و سوودە کەڵەکەبووەکانی کە ئێستا گەیشتووەتە بڕی ( ٩١٫٧٦٠٫٦٦٫٣٥٠ ) ملیار دینار.
وهزارهتهكه جهخت دهكاتهوه كه "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی وەزیر بەشێوەی چڕوپڕ کاری لەسەر ئەو دۆسیەیە کردووە، دواجار لەساڵی ( ٢٠٢١ ) دوای بردنەوەی دۆسیەیەکی یاسایی لە کۆمپانیای نالیا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجامدانی سەرجەم ڕێکارەکان، لەلایەن لیژنەیەکەوە چوار پارچە زەوی دانرابوو بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێت، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو پارچە زەویانە لە بنەڕەتدا بۆ سەوزایی و خزمەتگوزاری تەرخان کراوە و ناتوانرێت ڕەگەزەکانیان بگۆڕدرێت و بخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و خەمڵاندنێکی نادروست بۆ نرخەکانیان کرابوو و ڕێگری یاسایی هەبوو بۆ فرۆشتنیان، بۆیە بەبڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری سەرجەم پرۆسەکە ڕاگیراو جارێکی تر لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە کار لەسەر دۆسیەکە کرایەوە و سەرجەم ئەو موڵکانەی کە شایستەی فرۆشتنن نیشانەی گلدانەوەیان خرایە سەر."
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، دواجار لەسەر داوای (بانکی سلێمانی یەک) سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتمان و دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیای نالیا بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکان و پابەند نەبوونی لایەنی پەیوەندیدار، وەزارەتمان بەمافی یاسایی خۆی دەزانێت لە ڕێگای زیادکردنی ئاشکراوە سەرجەم ئەو موڵکانە بفرۆشێت کە نیشانەی گلدانەوەیان خراوەتە سەر و داواکارین هەرکەس و لایەنێک ئارەزوومەندە بەشداری لەو زیادکردنەدا بکات دوای بڵاوبوونەوەی ئاگاداریەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی دەتوانێت ڕێکارە یاسایی و کارگێڕیەکان جێبەجێ بکات و بەشداری لە پرۆسەکەدا بکات.