دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: فەرمانبەرانی زیندانیكراو یان گیراوی سیاسی تا 65 ساڵی موچەی پێدەدرێت

هەرێم نیوز 

حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند، فەرمانبەرانی زیندانیكراو یان گیراوی سیاسی تا 65 ساڵی موچەی پێدەدرێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی 8ی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کارکردن و بەردەوامبونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاکوو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی نۆ تا 15ـی ڕاژە دەگرێتەوە، و موچەی بەردەوامبونیان لە ڕاژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP