دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 8 تەمویل کرا، دەشڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دابەش دەکرێت. 

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 3ی 9ی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(8) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی یەکشەممە بەرواری  (7)ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

باسی لەوەش کردووە، لەم مانگەدا، نزیکەی (95%) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP