دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

زیاتر لە 900 مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار دەکەن

هەرێم نیوز 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری حکومی بەسەرکەوتوویی تۆمار کراون لە پڕۆژەی هەژمار من.

حکوومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 فەرمانبەری حکومی بەسەرکەوتویی تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژماری من.

ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.

پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.

خشتەی 1: ژمارەی سوودمەندانی تۆمارکراو بە پێی پارێزگا

پارێزگا

ژمارەی سوودمەند

هەولێر 401,815

سلێمانی 278,630

دهۆک 220,155

گشت 900,600

ئەم مانگە، زیاتر لە 465,000 سوودمەند مووچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفڕاوانی نزیکەی 450 ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی هەژماری من ـی لە شوباتی ساڵی 2023 دا ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی هەژماری من، دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP