هەرێم نیوز
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدهگهیهنێت كه له پارێزگای خۆراسان، شانهیهكی ههشت كهسی سهر به مۆسادی ئیسرائیلیان دهستگیر كرد.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە: دوای ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە ورد و بەردەوامەکانی سوپای پاسداران، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای قەزایی، هەشت کەسییان دەستبەسەر کردوە کە پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەبووە.
باسی لەوەشکردووە: ئەو کەسانە لە ڕێگەی فەزای ئەلیکترۆنییەوە مەشقی تایبەتیان پێکراوە، لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێراندا، شوێنە گرنگ و هەستیارەکان و زانیارییەکانیان بۆ ئەفسەرانی هەواڵگری مۆساد ناردووە.
ئاژانسەکە، ئەوەشی وتووە، دەستگیرکراوەکان بەنیازبوون ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی ئەنجام بدەن، ئەمە جگە لەوەی ناوەندە گرنگەکانی شاری مەشهەدیان کردووەتە ئامانج.