هەرێم نیوز
دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی لە ناسنامەی فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا، ڕۆژی پێنجشەممە بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە و ڕاگەیەندرا کە "عەلی عەبدوڵڵاهی عەلی ئابادی" بۆ ئەو پۆستە دانراوە.
عەبدوڵڵاهی لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئامادەتر" لە ڕابردوو لە دوای شەڕی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل و "دەستکەوتی باڵاتر و گەورەتر"یان هەیە. بە خەڵکی وت: نابێت هیچ نیگەرانییەکیان هەبێت سەبارەت بە داهاتوو".
پێشتر پەڕەیەکی فارسیزمانی سەر بە مۆساد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیبووی کە عەلی عەبدوڵڵاهی فەرماندەی نوێی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیایە؛ لە کاتێکدا ئەوکات ئێران ئەم فەرماندە نوێیەی ئاشکرا نەکردبوو، بەڵام ئیسرائیل زانیبووی فەرماندەکە کێیە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە ناسنامەی فەرماندەی نوێی ئەو قەرارگایە ئاشکرا ناکرێت.
غوڵامعەلی ڕەشید و عەلی شادمانی، دوو فەرماندەی پێشووی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا بوون، کە مانگی ڕابردوو لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران.