هەرێم نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەگەری روودانی شەڕێکی دیکە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا زۆرە.
رۆژی هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی تەسنیم لەسەر زاری سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوی کردەوە: "ئێمە هەوڵ دەدەین شەڕێکی دیکە لەم ناوچەیە نەیەتە ئاراوە بەڵام ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا زۆرە".
خەتیبزادە گوتیشی ئەو شەڕەی رووی دا واقیعی سەر زەویی بە تایبەت لە پرسی ئەتۆمیدا گۆڕی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نەیتوانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بپارێزێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ئێران توانی کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، کۆنترۆڵی دۆخەکە بە دەستەوە بگرێت.