دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

روسیا 805 درۆن و 13 موشەكی لەیەك شەودا ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردووە

هەرێم نیوز

وەزارەتی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، روسیا 805 درۆن و 13 موشەكی لەیەك شەودا ئاڕاستەی ئۆكرانیا كردووە، بە گەورەترین هێرش دادەنرێت لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە.

ئەمڕۆ بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند: روسیا گەورەترین هێرشی ئاسمانی شەوانە كردووەتە سەر وڵاتەكەیان و بۆ یەكەمجار، بارەگای حکومەتی ئۆکرانیا لە کیێڤ كراوەتە ئامانج و ئاگر لە بارەگەكە كەوتووەتەوە، هاوكات لە هێرشەكەدا سێ کەس كوژراون، لە نێویاندا منداڵێکی ساوا هەبووە کە تەرمەکەی لەژێر داروپەردودا دەرهێنراوەتەوە.

لاى خۆيەوە، هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ئاماژەی بەوەكردووە: سەوی رابردوو روسیا 805 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 13موشەکی ئاڕاستەی وڵاتەکەیان کردووە و بەرگری ئاسمانی 751 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چوار مووشەکیان خستۆتە خوارەوە.

ئەوەش بە زۆرترین ژمارەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە دادەنرێت کە روسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکاری هێنابێت لە سەرەتای هێرشە سەربازیەكەیەوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، لە مانگی شوباتی 2022وە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP