دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حوزەیران

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 6 گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە 690 ملیار دینار بوو، بڕیار بوو هەر ئەمڕۆ گوژمەی دووەمیش بنێردرێت کە 300 ملیار دینارە، بەڵام لە بەغدادەوە نەنێردراوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، عێراق گوژمەی دووەمی مووچەی مانگی 6ی نەناردووە و تاوەکو گوژمەی دووەمی پارەکە نەگات، مووچە دابەش ناکەین.

هەرچەندە لیستی مووچە ئامادەیە و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەڵێت لیستەکە ئامادەیە، بەڵام دەبێت تەواوی پارەکە بگات، دواتر راستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی بانکی ناوەندی پارەی پێویست لەبەردەستدا نەبووە بۆیە بە دوو گوژمە پارەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، سبەی دووشەممە گوژمەی دووەم دەنێردرێت. 

ئەگەر سبەی گوژمەی دووەمی پارە بنێردرێت، هەر سبەی خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دووسبەی واتا سێشەممە لە بانکەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەژماری منیش هەر سبەی ئێوارە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP