دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی نورە ئەلکەعبی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیریی ئیمارات ئامادەی بوو، جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

باس لەوەش کراوە، سەرۆکی حکومەت پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران دەربڕی.

هەروەها ئەوەش هاتووە: شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
دۆخی گشیی عێراق وناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP