هەرێم نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بەشێکى زۆرى میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویانکردەوە سوپاى ئیسرائیل بینایەکى بۆردومانکردوە شوێنى مانەوەى ئەوبوعوبەیدە وتەبێژی سەربازی كەتیبەكانی قە*سام باڵى سهربازیى حه*ماسە.
ئەمڕۆ شەممە، 30ی 8ی 2025، کەناڵی حەوتى ئیسرائیل لەزارى چەند بەرپرسێکەوە ئەوەى ئاشکراکردوە ئەگەرێکى زۆرهەیە ئەبو عوبێدە لەو هێرشەدا کوژرابێت یاخود بەسەختى برینداربوبێت.
بەڵام بزوتنەوەى حە*ماس هێشتا هیچ زانیاریەکى فەرمى لەسەر ئەو بابەتە نەخستوەتەڕوو
لەوبارەیەوە ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەم کوشتنە بە تایبەتی گرنگە "ئەگەر سەرکەوتوو بێت" چونکە لەم ساڵانەی دواییدا، زۆر پێش جەنگ، ئەبو عوبەیدە بووبوو بە هێمایەک لە کەرتی غەززە و بە گشتی هێمایەکی فەلەستینی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە غەززە لە هەموو وتارێک یان لێدوانێکی فەرمیدا هەمووان چاوەڕوانی قسەکانی بوون. منداڵانی غەززە وەک ئەو جل و بەرگیان پۆشی و دەمامکی بەناوبانگی دەموچاوی لە کاتی هەموو لێدوانێکدا لەسەر شاشەکانی سەرتاسەری جیهانی عەرەبی دەرکەوت.
دەشڵێت، گورزەکە لە ئەبو عوبەیدە، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، گورزێکی گەورە دەبێت- بەتایبەتی تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئۆپەراسیۆنی گرتنی شاری غەززە، کە دەتوانێت زیانێکی مەعنەوی بە چەکدارانی حە*ماس بگەیەنێت.