هەرێم نیوز
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا كوژرانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی وبه‌رپرسی باڵای ئۆكراینای له كیێڤ پشتڕاست كرده‌وه ، به‌هۆی هێرشه چڕه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر كیێڤ كراونه‌ته ئامانج، له‌وانه وه‌زیری ناوخۆ و داواكاری گشتیی ئۆكراینا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئاب، ڤلادیمێر زیلینسكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" كوژرانی ئیهۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆ و روسلان کراڤچێنکۆ، داواکاری گشتی، بەرپرسێکی پێشووی لە شاری لڤیڤ راگەیاندووە.
جگه له‌وه زیلینسكی كوژرانی "ئاندری پاروبی" سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە شاری كیێڤ پشتڕاست كردووه كه ته‌قه‌كه‌رێك له شه‌قامێكی كیێڤ ته‌قه‌ی لێ كردووه و هه‌ڵهاتووه.
سەرۆکی ئۆکرانیا راشیگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیس گەڕان بەدوای بکوژە به‌كرێگیراوه‌كه‌ی رووسیا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامه.
به پێی وته‌ی به‌رپرسانی حكوومی كیێڤ، ئه‌مرۆ شه‌ممه رووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر ناوچەکەیان، هاوکات سەرۆکی ئۆکراینا داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد گفتوگۆكان چڕتر بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر رووسیا تا گه‌ره‌نتی ئه‌منیی بۆ ئۆكراینا به‌ده‌ست دێنن.