دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی نەوت: لەسەر هەناردەکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی لەگەڵ هەرێمدا رێککەوتین

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ڕێكه‌وتنى ته‌واو له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌، ده‌شڵێت، "جگه‌ له‌نه‌وت، له‌باره‌ى داهاتی نانەوتیش ڕێککەوتنی تەواوکراوەو ئەمڕۆش وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران".
 
لەچوارچێوەی ئەو لیژنە وزارییە، تەکنیکی‌و یاسایی‌و داراییەی کە حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری گرفت‌و کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر پێکیهێنا، ئەمڕۆ سێشەممە، لەدیوانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کۆبونەوەیەکی گرنگ‌و بەرفراوان بەئامادەبونی چەندین وەزیرو بەرپرسی حکومی باڵای نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت:"کۆبونەوەکە زۆر بەئەرێنی بەڕێوەچوو، هەموو ئامادەبوان بەیەک تیم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەشدارییان تێداکرد".

وتیشى، "لەسەر بەرهەمهێنان‌و هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتنی تەواو کراوە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "تاڕادەیەک ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی کراوەو بۆچونەکان به‌گوێره‌ى یاسای بودجەو یاسای ئیداری مالی لەیەکەوە نزیکن".

باسی لەوەش کردووە، "تەنها لەسەر بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێبینی هەیە، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ڕێککەوتن لەسەر ئەویش دەکرێت".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەمڕۆ وەزیری نەوت ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوت دەباتە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP