هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند، تاوه‌كو عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستان له سعودیه به فڕۆكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه هێچ گه‌شتێكی عومره به‌ڕێگه‌ی ئاسمانی له كوردستانه‌وه بۆ سعودیه ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "وه‌كو هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به فڕۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردوه له سعودیه گیریان خواردوه به‌هۆی نه‌بونی فڕۆكه ناچاربونه به پاس بگه‌ڕێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاوڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه تاوه‌كو هه‌مو ئه‌و عومره‌كارانه‌ی له‌وێن له نزیكترینكاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایی ته‌واو نه‌درێت كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌بردرێن بۆ عومڕه له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا ده‌گه‌رێندرینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاگاداری هه‌مو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ده‌كاته‌وه له هه‌مو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هیچ گه‌شتێكی عومره به رێگه‌ی ئاسمانی رێكنه‌خه‌ن تاوه‌كو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره، هۆشداری به بریكاره‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراقی ده‌ده‌ین كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زوترینكات عومره‌كارانی كوردستان له سعودیه بگه‌رێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه ڕوبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، ماوه‌یه‌كه به هۆكاری جیا جیا گه‌شته‌كانی عومره به هێڵی فڕۆكه‌وانی عێراقی كه‌موكوڕی و نارێكیان تێدا كه‌وتوه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران عومره‌كاری كوردستان و عێراق له سعودیه گه‌ڕاندنه‌وه‌كانیان دواكه‌وتوه و بۆیه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و گرفته به‌ڵام رێگه به چونی هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی نادات له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تاوه‌كو عومره‌كاران به ته‌واوه‌تی كه به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شتیان كردوه و له نزیكترینكات و به فڕۆكه نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.