هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كەینەوە كه ته‌نها ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شتی عومڕه بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا كردووه.
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه یاخود به‌ناوی كه‌سی له سوشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن تاوه‌كوو تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ویستی گه‌شتی عومڕه بكات و مافی گره‌نتی بكات ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شته‌كه بكات له سنووری پارێزگاكه‌ی یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ كه له خواره‌وه ناوی هه‌موو كۆمپانیاكان دانراوه.






