دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

یەكەم كاروانی هێزەكانی ئەمریكا عێراقیان بەجێهێشت

هەرێم نیوز 

یەكەم كاروانی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكەی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار بەرەو سوریا بەڕێكەوتن و خاكی عێراقیان بەجێهێشت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە، یەكەم كاروانی هێزەكانی ئەمریكا بەرەو سوریا بەڕێكەوتن كە كۆمڵێك بارهەڵگرن و ئۆتۆمبیل و هامەری سەربازییان لێباركراوە.

ئەو سەرچاوەیە جەختیكردوەتەوە، كە ئەوە قۆناغی یەكەمی پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانانە لەعێراق.

پێشتر وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد رایگەیاندبوو بەم نزیكانە هاوبەشیی مەدەنی نێوان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و عیراق واژۆ دەكرێت ، كە ئەوەش هاوكاتی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانە لەعیراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP