هەرێم نیوز
سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبنەوە و سەرچاوەیەكیش رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا پێنج بابەتی سەرەكی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، لەوانە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانی توركیا، كە لە مانگی ئازاری ساڵی 2023ـەوە ڕاگیراوە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هەروەک باس لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكرێت لە 26ـی ئەیلولدا و سەردانەكەی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بۆ بەغدا و ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتنێكی ئەمنی سەبارەت بە ئەمنییەتی سنوورە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
ئەو سەرچاوە ئاشكراشیكردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دورخستنەوەی ژمارەیەك كاندید لەلایەن كۆمسیۆنەوە تاوتوێ دەكات، گفتوگۆش دەكرێت لەبارەی ئەگەری تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی و كاریگەرییەكانی لەسەر داهاتووی وڵات.
پرسی ئەگەری تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان و لێكەوتەكانی لەسەر عێراق، بەتایبەتیش دوای هۆشداریدانی ئەمریكا بە عێراق لەوبارەیەوە، كۆبوونەوە تاوتوێی بڕیاردان لە دواخستنی ئەم یاسایە دەكات بۆ خولی ئایندەی پەرلەمان.
هاوکات ئەحمەد عیساوی، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، نابێت گرفتەکانی هەولێر و بەغداد ببنە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکردووە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.