هەرێم نیوز
فلیپیۆ ئۆنگارۆ، وتەبێژی کۆمسیاریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی 'لامپیدۆسا'ـی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوت، کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لانیکەم 20 کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش بێسەروشوێنن.
وتیشی، تیمەکانیان لە لامپیدۆسا یارمەتی ڕزگاربووان دەدەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، نزیکەی 60 پەنابەر، کە لە 56 پیاو و چوار ژن پێکدێن، ڕزگار کراون و بە سەلامەتی گەیەندراونەتە دوورگەی لامپیدۆسا.
وتەبێژی کۆمسیاریای باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، "بەداخەوە، لەنێو قوربانییەکاندا تەرمی منداڵێکی ساوا و چەند منداڵێکی دیکە دۆزراونەتەوە."