هەرێم نیوز
سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە،نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ عەبدولەتیف جەمال رەشيد، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغداد، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران كردووە، لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا، باس لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، جەخت لە چارەسەركردنی كراوە بەگوێرەی چوارچێوە دەستوری و یاساییە کارپێکراوەکان.
هاوكات پێداچونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا، جەخت لە گرنگی خراپ بەکارنەهێنانی سەرچاوە مرۆیی و مادییەکانی دەوڵەت كراوە بۆ مەبەستی هەڵبژاردن ،و قەدەغەکردنی قۆستنەوەی پۆستە حکومییەکان بۆ دروستكردنی کاریگەری لەسەر ئیرادەی دەنگدەران.