هەرێم نیوز
نوسینگەی مالیکی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی مالیکی دەکەن و رایگەیاند، پشکنینی پزیشکی ڕۆتینی لە چوارچێوەی بەدواداچوونی دەوری تەندروستیدا بۆ نوری مالیکی ئەنجامدراوە..
نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا تێکچوونی دۆخی تەندروستی مالیکی رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ سێشەممە (29ی تەمموزی 2025) لە نەخۆشخانەی ئیبن ئەلبیتار، پشکنینی پزیشکی ڕۆتینی لە چوارچێوەی بەدواداچوونی دەوری تەندروستیدا بۆ نوری مالیکی ئەنجامدراوە.
نووسینگەکە دەشڵێت:پشکنینەکان بەشێکن لە بەدواداچوونی ئاسایی پزیشکی و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەش دەکات کە هەواڵی تەندروستیان پرسیوە و جەختیشدەکاتەوە کە باری تەندروستی باشە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئیبن بەیتار لە ناوجەرگەی شاری بەغدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.