هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دەڵێت، له هه‌ر 100 كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، دوانییان به به‌كارهێنان و ئالووده‌بوونی مادده هۆشبه‌ره‌كان تاوانبارن.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاری و به‌دواداچوونی كردووه و ئاشكرای كردووه، مادده‌ی هۆشبه‌ر دزه‌ی كردووه‌ته نێو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌وانیش ئێستا پشكی به‌كارهێنان و هاوكاری بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌رییان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه له هه‌ر 100 كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه دوو له‌وانه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌رن.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق باس له‌وه ده‌كات، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌نێو كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ست پێكردووه و هه‌ڵمه‌كه‌ته درێژه‌ی ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت، له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكیشدا ڕێژه‌ی توشبوونی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان به به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكدا %2ه‌و ناوه‌ستین تا كۆتایی هێنان به‌م دیارده‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای ده‌ركه‌وتنی پشكنینی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ئالووده و توشبووی مادده‌ی هۆشبه‌رن، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌نێردرێنه ناوه‌نده‌كانی چاكسازی زۆره‌ملێ و له‌وێ ده‌رمانیان پێده‌ده‌ن و چاودێری ده‌كرێن، تا ئه‌و كاته‌ی به‌ته‌واوی چاك ده‌بنه‌وه