هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی یۆنامی کۆبووە و ڕایگهیاند، گەرەنتیکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و کۆتایی هێنان بە هێرشە درۆنییەکان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی 7ی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشوازیمان لە د.محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( یوونامی UNAMI) کرد.
وتیشی، بیروڕامان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش کردووە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، جەختکردنەوە بووە لەسەر ڕێزگرتن و گەرەنتیکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و وەک قەوارەیەکی دەستووریی و فیدراڵی. هەروەها کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستیانە بۆ سەر ژێزخانی وزەی هەرێم و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەران.