دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

پشتێنەی سەوازیی لە هەولێر دەستپێدەکات

هەرێم نیوز
پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستی پێکرد و ملیۆنان دار لە دەورووبەری شارەکە دەچێندرێن.

 هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە لە دەوروبەری بەحرکە و شەقامی 150 مەتری دەستی پێکرد کە دوو پارچە زەوییان بۆ دەستنیشانکراوە، یەکێکیان زیاتر لە هەزار و هەشت دۆنم دەبێت، هەروەها شوێنەکانی دیکە بەپێی پێکهاتەی خاکەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، تاوەکو بزانین بۆ چاندنی چ جۆرە دارێک گونجاوە.

ئیستا کۆمپانیای جێبەجێکار خەریکی ئامادەکردنی زەوییەکەیە بۆ ئەوەی دارەکانی تێدا بچێندرێت، هەروها پرۆژەیەکی دوور مەودایە و کاتی زۆری دەوێت.

پرۆژەکە لە دەورووبەری شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا داری زەیتوون دەچێندرێت و هەڵسەنگان بۆ کۆمەڵیک داری دیکە دەکرێت تاوەکو هاوردەی کوردستان بەکاربهێنرین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP