هەرێم نیوز
بۆ پرسی دامەزراندن، سێ یهكهمهكان و ههڵگرانی بڕوانامه باڵاكانی زانكۆ حكوومیهكانی ههرێمی كوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاكانی دهرهوهی ههرێم ئاگادار دهكرێنەوە، سەردانی زانکۆکانیان بکەن
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتوە لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێم، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکارى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی داتاکان
ئاماژە بەوەشدراوە، بۆ پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان لە دانیشتوانی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى سێ یەکەمەکان وهەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى فیدرالى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.
لە راگەیاندراوەکەشداهاتوە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگادارتان دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانى تۆمارى گشتى زانکۆکانتان بکەن بۆ زانیارى و وردەکارى لەبارەى چۆنیەتى دەستپێکردنى پرۆسەکەو پێشکەشکردنى فۆڕمەکان، دواتریش لە ڕێگەى تۆمارى زانکۆکانەوە ڕاستەوخۆ داتاکان بۆ ئەنجومەنى ڕاژەى گشتى فیدرالى دەنێردرێت.