هەرێم نیوز
درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە سنووری پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە، دژەتیرۆری كوردستان چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دژەتیرۆری كوردستان بڵاوی كردەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ لە کاتژمێر نۆ و نیو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو، لە نزیك گوندی دووگردكانی قەزای مەخمووری سەربە پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوە.
دژەتیرۆر ئاشكرای دەكات كە درۆنەكە بۆمبڕێژكراو بوو، بەڵام دوای كەوتنی نەتەقییەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 20 درۆن لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەكان ئاراستەی هەولێر كراون.