هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پارێزگاری ورمێ سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشکيان، سه‌رۆککۆمارى ئێرانى به سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ياند و خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ پەرەپێدانی په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا، دووپات کرده‌وه.
ڕەحمانی هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شى پارێزگاکه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێککه‌وتنانه کرد که بۆ پەرەپێدانی بارزگانى و ئاسانکاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌کان و هاتوچۆى زياره‌تکارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆککۆمار مەسعود پزشکيان، جه‌ختى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌کاندا بڕه‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که پارێزگارى هه‌ولێریش ئاماده‌ى بوو، چه‌ندين بيرۆکه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشترکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌کان، خرانە ڕوو.