دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

گەرما بەتینەکە کۆتایی دێت

هەرێم نیوز
ئەو شەپۆلە گەرما بەتینەی ناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما كەمێك ڕوو لە دابەزین دەكەن و هەوایەكی فێنك “شەماڵ” هەڵدەكات.

 ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 29/7/2025 پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ لەبەرزیدا ئەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری پەڵە هەور و هەندێک کات نیمچە هەور ئەبێت، بەڵام لە دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممەوە 30/7/2025 لە ئەنجامی هەڵکردنی بایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی سووریا و عێراق و هەرێمی کوردستان وردە وردە کاریگەری ئەو گەرما بەتینە لەسەر ناوچەکە کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین ئەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرەتاش بە رێژەیەکی کەم پلەكانی گەرما دادەبەزن دواتر و بەتایبەت لەسەرەتای مانگی داهاتوو 1/8/2025 کاریگەریەکانی ئەو بارستە هەوایە بەردەوام و زیاتر ئەبێت لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان 4 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە و تا دوو شەممەی داهاتوو 4/8/2025 کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت و لەو ماوەیەدا گەرما لەناوچەکەدا لە ئاستێکی ئاساییدا ئەبێت .

بە وتەی ئەو شارەزا كەشناییە، لەماوەی کاریگەری ئەم گۆرانکاریەدا لەنێوان 1/8/2025 بۆ 4/8/2025 بەرزترین پلەی گەرمی لەناوچەکانمان بەم شێوەیە پێشبینی دەکرێت:

سلێمانی 40 بۆ 41 پلە

هەولێر 41 بۆ 42 پلە

دهۆک 40 بۆ 41 پلە

هەڵەبجە 41 بۆ 42 پلە

کەرکوک 42 بۆ 43 پلە

ئیدارەی گەرمیان 43 بۆ 44 پلە

ئیدارەی راپەرین 42 بۆ 43 پلە

ئیدارەی سۆران 39 بۆ 40 پلە

ئیدارەی زاخۆ 39 بۆ 40 پلە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP