هەرێم نیوز
ته‌نیا سێ رۆژ ماوه بۆ ئه‌و واده‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ خۆتۆماركردن له فۆرمی ئه‌لیكترۆنی پسووله‌ی خۆراك، به‌رێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، هیچ به‌ڵێنێكیان پێ نه‌دراوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی پركردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ی ته‌مووز، سیامه‌ند قادر نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر راگه‌یاند: له كۆی گشتیی ملیۆنێك و 984 هه‌زار خێزان تا ئێستا ملیۆنێك و 604 هه‌زار خێزان فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراكی پڕكردووه‌ته‌وه، كه ده‌كاته 82%ی كۆی گشتی رێژه‌كه.
ده‌شڵێت: تا ئێستا زیاتر له 381 هه‌زار خێزان ماون كه فۆرمی ئه‌لیكترۆنی خۆراكیان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌و دواكه‌وتنه له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیش هه‌یه و له‌وباره‌یه‌وه تا ئێستا هیچ به‌ڵێنێكیان پێنه‌دراوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه.
سیامه‌ند قادر زیاتر گوتی: هه‌ولێر به‌راورد به شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عێراق زۆرترین رێژه‌ی خێزان فۆرمه‌كه‌یان پڕكردووه‌ته‌وه.
ئاشكراش دەكات كە له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش بێت مۆڵه‌تێكی تر بدرێت به خه‌ڵك تا مافیان له پسووله‌ی خۆراك نه‌فه‌وتێت، به‌ڵام وه‌كو خۆی ده‌ڵێت تا ئێستا له هه‌وڵدان و هیچ به‌ڵێنێكیشیان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌دراوه.