دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

کارەبای 24 کاتژمێریی دەگاتە گەرمیان

هەرێم نیوز
 حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان راگەیاند: "پرۆژەی رووناکی لە سەرەتای ساڵی 2026 لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەست پێ دەکات و هاووڵاتییانی سنوورەکە لێی سوودمەند دەبن".

 لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 85 هەزار هاوبەشی کارەبا هەیە و بە گوێرەی پێوانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ئەو سنوورە، کەمتر لە 50٪ـی کارەبای پێویستییان بۆ دابین دەکرێت.

بەرێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان دەڵێت: سنوری گەرمیان پێویستی بە 250 مێگاوات کارەبا هەیە بۆ ئەوەی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ دابین بکرێت، بەڵام ئێمە لە ئێستادا تەنیا 110 مێگاواتمان لەبەر دەستە.

حازم کەریم دەڵێت، سنوورەکەمان گەورەیە، کەلار و کفری و تەواوی گوند و ناحییەکانی چواردەوری لەسەرە، بۆیە پێویستە کارەبای زیاتر بۆ سنوورەکە دابین بکرێت و دەشڵێت؛ بە گەیشتنی پرۆژەی رووناکی، ئەو کێشەیە نامێنێت و کارەبای بێ سنوور و 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانمان دابین دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP