دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: سبەی دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت

هەرێم نیوز 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕایگه‌یاند، پاره‌ی موچه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و سبەی هەینی (٢٥ی تەموزی 2025) دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دیناری وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبەی هەینی (25ی تەموزی 2025) دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

ئه‌و موچه‌ی سبه‌ی دابه‌شده‌كرێت موچه‌ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵه‌ و هێشتا پاره‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وت ڕه‌وانه‌ نه‌كراوه‌. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP