هەرێم نیوز
نوێنەرێکی کۆمارییەکانی ئەمەریکا هەڕەشە لە سوودانی دەکات کە، ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر کێلگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان نەوەستێنن، پارەکانیان بلۆک دەکەن.
جۆ ویلسۆن نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوایكرد، ڕێگری له عێراق بكرێت له به‌كارهێنانی پاره‌ی نه‌وتی دانراو له یه‌ده‌گی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دێت بۆ ڕێگریكردن له هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیا نه‌وتییه بیانییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن.
جۆ ویلسۆن له پۆستێكیدا له (ئێكس) نوسیویه‌تی، “هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، قبوڵ ناكرێت”.
ویلسۆن ئاماژە‌ی به‌وه‌شكردووه، “نابێت چیتر پاره‌ی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی فیدراڵی به‌كاربھێنرێت، ھه‌روه‌ھا ده‌بێت محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆی رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كان ده‌بێته‌وه”.