هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاری دا، ئەمساڵ لە كاتی پرۆسەی خوێندن نۆ رۆژ بكاتە پشووی فەرمی، هۆكارەكەشی پێوەندیی بە هەڵبژاردنەوە هەیە.
ئەمڕۆ سێشەم ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٥ میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری ڕاگرتنی دەوام و ڕادەستكردنی قوتابخانەكان بە كۆمسیۆن داوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، راگرتنی دەوام لە ڕۆژی پێنجی تشرینی یەكەم دووەم تا ١٣ی تشرینی دووەم دەبێت و دەوام رادەگیرێت.
تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان بڕیار نەدراوە چەند رۆژ بۆ دەنگدان و ئامادەكارییەكان بكرێتە پشوو.
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە لە ١١ تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، ئێستەیش ئامادەكارییەكان بەردەوامی هەیە.